گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند
كەمێك لەمەوبەر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ ته‌مووزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٠، بۆ ماوەی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پشووی فه‌رمییە و رۆژی چوارشەممە دەوام دەست پێدەكاتەوە.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد، لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هەموان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.
داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.
جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٩\٧\٢٠٢٠
باسنيوز
