تەندروستیی هەولێر دەنگۆی گیان لەدەستدانی پزیشکەکەی هەولێر بەدرۆ دەخاتەوە
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر کە لە پێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن کە گوایە (د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی)، پزیشکی پسپۆڕی چاو کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووە، کۆچی دوای کردووە.
جەختیش کراوەتەوە: ”بۆ ڕای گشتی و خەڵکی شاری هەولێر ڕوون دەکەینەوە کە ئێستا باری تەندروستیی پزیشکەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە و ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە“.
باسنيوز
