ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرە كراوه‌ته‌وه، ئەوانەی كە بەنیازن بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە بگوازنەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیاكان سەردانی بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی سنووری پارێزگاكانیان و ئیدارەی گەرمیان بكەن، ئه‌مه‌ش بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكانی ئەمساڵ و پێشكەشكردنی بەڵگەنامە پێویستەكان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت.
باس له‌وه‌ش كراوه، واده‌ی پێشكه‌شكردن له ڕۆژی چوارشه‌ممه 15/1/2020ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له كۆتایی ده‌وامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30/1/2020 كۆتایی دێت.
باسنيوز
