شارەوانیی هەولێر مۆڵەتی دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانە بە چین دەدات
ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2020، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتەکە واژۆ کرا.
مۆڵەتەکە لەلایەن عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و نی رووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، واژۆ کرا.
کونسوڵخانەی نوێی چین دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر - پیرمام و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنەکە، دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
باسنيوز
