ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێره‌وه
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ، تێیدا هاتووه: "تێبینی كراوه له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئه‌زموونه‌كانى پۆله كۆتاكان و ناكۆتاكان، له‌ناو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته دیارده".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: "بۆ ڕێگریكردن و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیی قوتابییان و مامۆستایان و ئه‌زموونه‌كان، كه پرۆسه‌یه‌كى هه‌ستیاره، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه كه ڕێگرى بكه‌ن له‌م دیارده‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه، لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م به‌رپرسیار ده‌بێت".
باس‌نیوز
