لەبارەی نقومبوونی یەختێکی کۆچبەران داواکارییەک ئاراستەی ھاووڵاتییان دەکرێت
گوتیشی: "پێویستە زانیارییەکان بریتی بن لە: (ناوی سیانی، ساڵ و شوێنی لەدایکبوون، شوێنی دانیشتنی، لەگەڵ وێنە و بەڵگەنامەی وەک جەواز سەفەر کە دەتوانن بۆ ئەو ناونیشانانەی بنێرن: (ژمارە تەلەفون: (٠٧٧١٩٦٧١٥٥١) ئیمێڵ: info@lutka.org ).
دوێنێ شەممە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای پەناباران ڕايگەیاند: "لە کاتی کۆچکردنی پۆلێک پەنابەر کە بەنیاز بوون لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لە نزیک دوورگەی (پاکسوس)ی یۆنان، یەخێتک نقووم بووە و لەلایەن چەند کەشتییەکی بارھەڵگرەوە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان توانراوە ٢١ کەسیان ڕزگار بکەن و تەرمی ١٢ قوربانیشیان لەنێو دەریادا دەرھێناوە و نزیکە ١٧ پەنابەری دیکەش بێسەروشوێنن".
باسنيوز
