زانیاریی نوێ له‌باره‌ى پڕۆژە گەشتیاری و بازرگانییهكهى كه‌لار ده‌خرێته ڕوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/1/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پڕۆژەی شەقامی گەشتیاری و بازرگانی بۆ سەر ڕووباری سیروان لە دوو بەش پێك دێت، بەشی یەكەمی بە درێژایی 450 مه‌تر كە نزیكەی 40%ی تەواو بووە، پڕۆژەكەش خۆی لە شۆستە و شەقام و ڕووناكی دەبینێتەوە، بەشی دووەمیشی ئێستا لە سەوزایی و باخچە پێك دێت و لە ئایندەدا هۆتێل و مۆتێل و ڕێستورانتی بۆ زیاد دەكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بەپێی ئەو مەرجانەی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار دایناون، پێویستە لە بەشی بازرگانییەكەی هاوچەشنی ئەو دیزاینانە دروست بكرێت، كە له وێنەكاندا پیشان دراون.
باسنيوز
