بارەگای بارزانی هەواڵێکی ژمارەیەک سایتی کوردی و عەرەبی رەت دەکاتەوە

 بارەگای بارزانی هەواڵێکی ژمارەیەک سایتی کوردی و عەرەبی رەت دەکاتەوە
بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەی لە بارەی هەواڵێکی ژمارەیەک سایتی کوردی و عەرەبی دا و هەواڵەکەی بەدرۆ خستەوە.



بەپێی ڕوونکردنەوەیەک کە کەمێک لەمەوبەر (١١ی ١ی ٢٠٢٠) بڵاو کراوەتەوە، بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبیدا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرییەیان ڕەت کردووەتەوە.



هاوکات ئاشکرا کراوە: ”لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین، ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاكوو كەسێك یان لایەنێك ڕەتی بكاتەوە“.



ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:



ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرەیان ڕەتكردووەتەوە.

لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاكوو كەسێك یان لایەنێك ڕەتی بكاتەوە.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
١١ـی ١ـی ٢٠٢٠
Top