سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد
لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو كەشە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بە دەرفەتێكی باش زانرا بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە دروستكردنی ئاساییش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر كرایەوە.
باسنيوز
