له سنوورى سلێمانى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن له 20 ڕۆژی ڕابردوودا 43 تۆمه‌تبارى به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر، ده‌ستگیر كرد".
باس له‌وه‌ش كراوه، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی 405/ 31 ده‌ستگیر كراوه كه تۆمه‌تباره به هه‌وڵدان بۆ كوشتن، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به تۆمه‌تی فێڵكردن له هاووڵاتییان، به مادده‌ی 456 ده‌ستگیر كراون.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، 13 تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌كانی 229 -230 ده‌ستگیر كراون له یاسایی سزادانی عێراقی و به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ری میری ده‌ستگیر كراون، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌پێی ماددەی 194ی گومرگی و به‌هۆی سه‌رپێچی‌كردنی گومرگی ده‌ستگیر كراون.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ش به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسایی ده‌ستگیر كراون، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە.
باسنيوز
