ئاگرێکی گەورە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک کەوتەوە
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ٨ی ٢٠١٩، ئاگرێکی گەورە لە ڕووبەرێکی فراوانی زەویی سنووری کۆمپانیای نەوتی باکوور کەوتووەتەوە.
میدیاکانی عێراقیش لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە گواستوویەتیانەتەوە کە بەهۆی (با)وە، ئاگری کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ زەوییەکانی دەوروبەری کۆمپانیاکە گواستراوەتەوە و بەو هۆیەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ئێستا بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
