مۆڵەتی پێنج ڕۆژ بە هۆزەکانی بەسڕە دەدرێ تا کێشەکەیان چارەسەر بکەن
پێنج رۆژ لەمەوبەر، دوو عەشیرەتی عەرەب لە سنووری ناوچەی (زوبێر)ی سەر بە پارێزگای بەسڕە، بە توندی کەوتنە شەڕی یەکتر و چەکی قورس و مامناوەندیشیان بەکار هێنا، لەو ڕووداوەشدا چەندان کەس بوونە قوربانی.
لە ناوچەکانی عێراق بە گشتی، لە پارێزگای بەسڕەش بەتایبەتی، عەشیرەتە عەرەبەکان خاوەنی چەکی جۆراوجۆرن و لەهەر ململانێیەکی بچووکیش بێت، دەکەونە شەڕی چەکداری لە دژی یەکتر. تاوەکوو ئێستاش هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەیانتوانیوە کۆتایی بەم کێشانە بهێنن.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ٨ی ٢٠١٩، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ماوەی پێنج رۆژ مۆڵەتیان بە عەشیرەتە ناکۆکەکانی بەسڕە داوە، تاوەکوو کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
هاوکات هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی توندیان لەو هۆزە عەرەبانە کردووە.
لەم تۆمارە ڤیدیۆییەشدا دەردەکەوێت کە چۆن هێزە عێراقییەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی شەڕی نێوان هۆزە عەرەبەکانی سنووری بەسڕە دەدەن.
باسنيوز
