شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تیدئێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوە چوو

شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تیدئێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوە چوو
لە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تید ئێکس نیشتمان کە لە شاری هەلێر بەڕێوە چوو، تێیدا ۱٥۰‌بیرۆکەی تازە خرانە ڕوو بۆ ئەوەی گفتوگۆی نێودەۆڵەتیان لەسەر بکرێت.

بەمەبەستی گرنگیدان بە توانا ناوخۆییەکانی گەنجان ئەمڕۆ شەممە ۲٤/۸/۲۰۱۹ کۆنفرانسی تیدێکس نیشتمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە سەدان گەنج و خاوەن بیرۆکە ئامادە بوون، سیروان شوانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە ڕايگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە ساڵانە لە ساڵی ۲۰۱٤وە دەستی بە کارەکانی کردووە و ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تید ئێکسی نێودەۆڵەتین کە ئەمساڵیش ۱٥۰ پڕۆژەی جیاواز ئاراستەی کۆنفرانسەکە کراون، ئێمەش لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی نیوەدەوڵەتییان لەسەر دەکەین".

گوتیشی: "کۆنفرانسەکە ساڵانە بە پشتیوانیی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت. و تێیدا ئەو گەنجانەی خاوەن بیرۆکەن لە ناوخۆوە بۆ کاری نیودەوڵەتی هەنگاو دەنێن و ئەویش بۆ ئەوەی بتوانین سنوورەکانی کارکردن فراوان بکەین"











باسنيوز
Top