چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد

چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد
پێشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی ٢٣ی٨ی٢٠١٩ چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بە یەکەم شانۆ کە بەرهەمێکی بیانی بووە، لە پارکی شانۆی سنە دەستی بە کارکانی کرد.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کەلە هەشت بەشی جیاجیای وەک "پێشبڕکێی ئێران، نمایشی ئایینی و نەریتی، پێشبڕکێی شانۆی نەتەوەکان، شانۆی منداڵان و مێرمنداڵان، میوانەکان (هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵە سەرتاسەرییەکانی سەرشەقام) توێژینەوە و کارگەی مەشق و ڕاهێنان) دا لە دوێنێ هەینی دەستی پێکردووە و هەتا ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەخایەنێت.

بە گوتەی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، سەرجەم زیاتر لە ٣٠٠ بەرهەمی جۆراوجۆر گەیشتوونەتە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە و ٩٠ بەرهەمیان شانۆی بیانی بوون کە سەرجیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی داوەرییەوە هەڵسەنگێندراون و هەڵبژاردەکان لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا لە شوێنە جیاجیاکانی مەریوان، سنە و چەند گوندێکی دەوروبەری مەریوان نمایش دەکرێن.

لە چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، جیاواز لە بەرهەمی هونەرمەنەدانی کوردی ڕۆژهەڵات و ئێران لە هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی وەک: "هۆڵەندا، مەکزیک، ڕووسیا، ئیتاڵیا، بەرازیل، ئۆکرانیام ئەرمینیا، عەمان، جۆرجیا و لوبنان، چەندان شانۆ بەشدارن.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان یەکێک لە ڕووداوە فەرهەنگی و هونەرییە گرنگەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێگەیەکی گرنگی هەیە و ئەمەش وای کردووە مەریوان وەک پایتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران ناودێر بکرێت.











باسنيوز
Top