هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه دابه‌شده‌كرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه سرووشته‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
جیا له‌و وه‌زاره‌تانه‌ش، مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم، لیوای 1 و 2ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وانه‌ش دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، تا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
k24-
