هێڤیدار ئەحمەد: هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین
هێڤیدار ئەحمەد، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كە هەفتەی دابێ رۆژی یەكشەممە ٢٥ی مانگ، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و رۆژی دووشەممە ٢٦ی ئەم مانگە، پێش ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزارەتی داراییەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێ، ئەوان وەك لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی بانگهێشتی كۆبوونەوە دەكەن.
ناوبراو هۆكاری بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی هەرێمی روون كردەوە، كە چەند پرسیارێك ئاڕاستەی ناوبراو دەكەن، وەك هۆكارdp-ی دواكەوتنی مووچە و چۆنیەتیی دابەشكردنی و پلان و بەرنامەی حكوومەت سەبارەت بە شێوازی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، هاوكات بابەتێكی دیكەیش كە ئەوان بە نیازن لەگەڵیدا گفتوگۆی بكەن، ئامادەكاری و پلانی حكوومەتە لەمەڕ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٠، بەو پێیەی پڕۆژەكە سیاسەتی یەك ساڵی حكوومەتە لە رووی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە.
جێگرى سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەش كرد، كە دەیانەوێت لەگەڵ وەزیری داراییدا گفتوگۆی ئەو پەیوەندی و رێگایانە بكەن، كە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و بەغدا لە رووی رێككەوتنەوە هەیە، دەیانەوێت بزانن وەزارەتی دارایی چ پلانێكی هەیە، هەتا لەگەڵ عێراقدا رێكبكەون.
هێڤیدار ئومێدەواریش بوو، كە ئەنجامێكی باشی هەبێت دوای كۆبوونەوەكەیان، ئەنجامەكەیشی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەن، هاوكات جەختیشی كردەوە، كە ئەوان هاوكار و پشتیوانی حكوومەتی هەرێم دەبن، لە پێناو كابینەیەكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێزدا.
kdp-
