دارا جه‌لیل خه‌یات: ئومێدمان هەیە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵدا بێنە کوردستانەوە
دارا جه‌لیل خه‌یات، گوتی: "جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كوردستان هه‌یه، له پاڵیشدا ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ پته‌وكردن و زیاتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بازاڕی وڵاتانی جیهان چ ئه‌وروپا بێت، چ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بێت، په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی بۆ ئێستای كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێ به‌رده‌وام بین له‌و هه‌نگاوه و كاری جددیتر بكرێت".
دارا جه‌لیل خه‌یات ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "به‌رده‌وام هانی كۆمپانیاكان ده‌ده‌ین بێنه كوردستان و گرنگه ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیاكان خۆش بكرێت و ئاماده‌كارییان بۆ بكرێت کە بێنه كوردستانه‌وه. ئێستا كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان هەن، ئومێدیشمان هه‌یه كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جیهانی كه ڕۆڵیان له ئاراسته‌كردنی ئابووریی جیهان له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵدا هەیە، بێنه هه‌رێمی كوردستان."
KDP-
