سلێمانى.. کەبابخانەیەک بەهۆى پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان داخرا
لەمبارەوە بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتـێرنه‌ری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قایمقامیەت لە سلێمانی رايگه‌یاند: "به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی گۆشتی نه‌شیاو بۆ خواردن، لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی "خاڵه حه‌مه"ی له گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی داخستووە".
گوتیشی: "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تدا ده‌ركه‌وتووه كه‌بابخانه‌ی خاڵه حه‌مه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێـێرنه‌رییه‌كان نابێت و شوێنه‌كه شیاو نییه بۆ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی".
ئەوەشى خستە ڕوو: "له كه‌بابخانه‌ی خاڵه حه‌مه ده‌ست به‌سه‌ر (10) كیلۆگرام گۆشتی قیمه، چوار جگه‌ر و ئه‌ندامی هه‌ناوی ئاژه‌ڵ و (15) شیش گۆشت و قیمه‌ی ئاماده‌كراوی خراپبوودا گیراوە كه شیاوی خواردن نه‌بوون، هه‌روه‌ها له كه‌بابخانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر (13) ده‌ست و رانی ئاژه‌ڵی بێمۆردا گیراوه كه ده‌رکەوتووە خوارده‌مه‌نییه‌كانی له گۆشتی بێمۆر بۆ هاوڵاتیان ئاماده كردووه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بەوەش دا، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی خاڵه حه‌مه داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن له شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
