پێشنیازی سەپاندنی خزمەتی سەربازی بەسەر گەنجانی کوردستان دەکرێت
عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند،لە لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆی پەرلەمان گفتوگۆ ھەیە بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک بۆ خزمەتی سەربازی، بەڵام لە ژێر ناوی زۆرە ملێدا نەبێت.
عوسمان کەریم سوارە هەروەها رایگەیاند، ئەو پرۆژەیە بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان لەڕووەکانی تەندروستیی و ئەمنییەوە گرنگە.
پێشنیاز کراوە ھێزێکی نیشتمانی لە گەنجان پێکبھێنرێت و گەنجان ناچار بن لە نێوان ساڵێک تا دوو ساڵ زیاتر خزمەتی سەربازی بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسایەک ئامادەکراوە بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ.
باسنيوز
