هەولێر.. وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆ بووەوە

هەولێر.. وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆ بووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی٨ی٢٠١٩ لە هەولێر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو ئینگریت کرامپ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کرد.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولیری پایتەخەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پاش سەردانی چەند ژنە چالاکوانێکی کوردی ئێزدی و بەسەرکردنەوەی بنکەی سەربازیی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، لە هەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی وکردستان کۆ بووەە و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پرسی سەربازی، ئەمنی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ڕاهێنانی ئەڵمانیا بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ کراون.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەیزی بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە هاوکاریی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئاشکرای کردووەتە هێزەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.

ئەڵمانیا یەک لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی داعشە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە ڕاهێنان و مەشقی سەربازی بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی ڕۆڵی تایبەتی هەبووە و ئێستاش بەردەوامە و وەزیری بەرگریی پێشووی ئەڵمانیاش لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.











باسنيوز
Top