بۆ ته‌واوکردنی تونێلی پیرمام داوایه‌ک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌کرێت
به‌قسه‌ی به‌رپرسانی ئیداریی تونێلی پیرمام بێت، لە 86%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، بەڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕووناكییەوە، پرۆژه‌که دواکه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌ش کراوه كۆمپانیای جێبه‌جێكار پێویستی به سێ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ كڕین و هێنانی ڕووناكی.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د مه‌هدی کاکۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی کردووه، بوودجه‌مان بۆ دابین بکات، تا تونێلی پیرمام بکه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌ری خه‌رجکردنی پاره‌که ٢ تا ٣ مانگ پرۆژه‌که ته‌واو ده‌بێت".
گوتیشی: "به کردنه‌وه‌ی ئه‌و تونێله چیتر خه‌ڵک ڕێگای لوولپێچی پیرمام نابڕێت و ڕاسته‌وخۆ ڕێگاکه ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ کورت ده‌کاته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد، به‌شێکی زۆری پرۆژه‌که ته‌واو بووه، به‌تایبه‌ت ڕێگا و شۆسته‌کانی، ته‌نیا ڕووناکكردنه‌وه‌ی ماوه".
باسنيوز
