لە شەش مانگدا لە هەرێمی کوردستان ٢٢ ئافرەت کوژراون
ئەو بەڕێوەبەرایتەییە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستانەوە ئاماری توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٩دا بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە لەو ماوەیەدا ٢٢ حاڵەتی كوشتنی ئافرەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار كراون.
لە شەش مانگی ٢٠١٩دا كوشتنی ئافرەت، لە شاری هەولێر (٥) حاڵەت، دهۆك (٧) حاڵەت، سلێمانی (٧) حاڵەت، گەرمیان (٠)، ڕاپەڕین (٣) حاڵەت، سۆران (٠) حاڵەت تۆمار كراوە، كە كۆی گشتی دەكاتە ٢٢ حاڵەتی خۆكوشتن.
هاوكات كۆی گشتیی حاڵەتەكانی دەستدرێژیی سێكسی (٤٧) حاڵەت تۆمار كراوە ٢٢ ئافرەت کوژراون و خۆكوشتنیش (٣٢) حاڵەت تۆمار كراوە، خۆسووتاندن (٥٨) حاڵەت، هەروەها كۆی گشتی ئەو سكاڵایانەی تۆمار كراون بریتین لە (٤٩٧٢).
باسنيوز
