خه‌سره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: هەندێ بڕگەی یاسای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی کورد نییە

خه‌سره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: هەندێ بڕگەی یاسای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی کورد نییە


بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەندێ بڕگەی یاسای هەڵبژاردن، لە بەرژەوەندیی کورد نییە.

خه‌سره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دەکات و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دەکات.

خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاندووە، حزبەکەی تێبینی لەسەر هەندێک بڕگە و بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە، کە ”لە بەرژەوەندیی دەنگی کورد نین“ و ئەو تێبینییانەشی بە فەرمیی داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وەک بارودۆخی بەسرە و نەجەف و کەربەلا نییە، زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچە کوردستانییانە ئاوارە بوون و ماڵ و ناوچەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە.









باسنیوز
Top