پەیڕەوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەموار دەكرێتەوە
كەنعان خەیلانی، ڕاگەیاند: "لە نزیكترین كاتدا ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هەروەها بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووش لە بواری چاودێری و بەدواداچوون دادەڕێژێت".
خەیلانی ئاماژەی بەوەش دا، هەمواری پەیڕەوەكە داواكاریی پارتییە بۆ زیاتر خزمەتكردن بە هاووڵاتیانی سنووری هەولێر، هەروەها لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ئەو بۆشاییانەی كە لە رابردوودا دروست بوون لە پۆستی سكرتێر و ئەندامێكی ئەنجومەن، پڕ دەكرێنەوە.
kdp-
