چەمچەماڵ .. نۆ کەس بەتۆمەتی تەقەکردنەوە دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20-8-2019 دوو کەس بەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەناو قەزای چەمچەماڵدا تەقەیان کردووە ترس و دڵەڕاوکێیان خستە ناو هاووڵاتییان.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆ ئەو دوو کەسە دەستگیر کراون و بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوان، کە تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و ترسیان لای خەڵکی بڵاو کردووەتەوە، لە ماوەی 10 رۆژدا گەیشتووەتە نۆ کەس.
باسنیوز
