خاچی سوور لەبری حکوومەتی عێراق فریای شارەدێی سەعدیە دەکەوێت
لەمبارەوە، ئەحمەد زڕگووشی، بەرێوەبەری شارەدێی سەعدیە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی٨ی٢٠١٩ رايگەیاند: "ئەمڕۆ لەلایەن رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە بۆ یەكەمجار دوو بەفرگرەی گەورەی بۆ ڤێتەرنەری شارەدێی سەعدیە دابین كردووە كە بە وزەی خۆر كار دەكات، واتە كە رۆژ دەبێتەوە ئەو بەفرگرانە كار دەكەن تاكاتی خۆرنشین و هەڵاتنەوەی خۆری رۆژێكی نوێ بەردەوام كار دەكەن و ناكوژێنەوە، ئەوەش بۆ پاراستتنی بەرهەمی ئاژەڵ، یاخود چارەسەركردنی ئەو ئاژەڵانەی دەهێنرێنە ڤێتەرنەری ناوچەكە پێویست دەكات پزیشكی ڤێتەرنەری بەهۆیانەوە بمێنێتەوە".
گوتیشی: "بەدەر لەوەش 20 سندووقی تایبەتی هەڵگرتنی دەرمانی نەخۆشییەكانی ئاژەڵیان بۆ ئەو فەرمانگەیە دابین كردووە، بۆئەوەی ئەگەر دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەكانی ئاژەڵان گەیشتە سەعدیە، بتوانین بیپارێزین و جێگەمان هەبێت بۆ هەڵگرتنیان".
ڕوونیشی كردەوە: "ئەو ە هەنگاوێكە بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ لە ناوچەكە.
ئەو هاوكاریەی حاچی سوور لە كاتێكدایە پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی كەناوچەكوردستانییەکان لەلایەن میلشیا شیعەكان و دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئەو ناوچانە جیا لەوەی لەڕووی ئەمنییەوە ئاڵۆز و ناسەقامگیرن، هاوکات لەڕووی خزمەتگوزاریی حکوومیشەوە فەرامۆش و پشتگوێ خراون".
باسنيوز
