سۆران.. لە ماوەی سێ مانگدا 32 کەس دەستگیر کراون

سۆران.. لە ماوەی سێ مانگدا 32 کەس دەستگیر کراون
بەپێی دوایین ئاماری بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران، لە مانگی ئایارەوە تاکوو ئێستا، لە سنووری قەزای سۆران، ٣٢ کەس بە تۆمەتی ئالوودەبوون و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرکان دەستگیر کراون.

لەمبارەوە پێگەی فەرمیی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "له‌ مانگی (5ــی2019)ەوە تا (20-8-2019) (32) لە سنووری شار و شارۆچکە و ناحیە و قەزاکانی سەر بە سۆران ٣٢ كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئاڵووده‌بوون و بازرگانیكردن به‌ مادهی‌ هۆشبه‌ر و حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و دراوی ساخته دەستگیر کراون.

‌ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده ‌هۆشبه‌ره‌كانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند کراون".











باسنيوز
Top