وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌باره‌ى شوقه‌كانى كرێنشینان له هه‌ولێر زانیاری ده‌خاته ڕوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/8/2019، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن پرۆژه‌ى شوقه‌كانى كرێنشینانى له هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه، پاشان پرێس كۆنفرانسێكى ئه‌نجام دا و گوتى: "هیواداراین خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت سوود له‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگرن و ببێته هاوكارییه‌كى باش بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان".
گوتیشى: "هه‌موو بوودجهكان بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخان كراون، هیوادارین سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه، له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو بێت، به ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ڕێگاوبان و به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به شه‌قامى سه‌ره‌كییه‌وه".
وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، دابه‌شكردنى شوقه‌كانى ئه‌و پرۆژه‌یه به پرۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و كاته به به‌رچاوى هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و داموده‌زگاكان پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
باسنيوز
