بەرپرسێکی سەربازیی حدکا: ئێران هێزێکی زۆری له‌ سنووره‌کان کۆکردووەتەوە

 بەرپرسێکی سەربازیی حدکا: ئێران هێزێکی زۆری له‌ سنووره‌کان کۆکردووەتەوە


به‌رپرسێکی سەربازیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزێکی زۆری لە ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆکردووەتەوە.



کاوه به‌هرامی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی حدکا، ڕاگەیاند: ”له ‌سنووری هه‌رێمی کوردستان، ئێران هێزی کۆکردوه‌ته‌وە“.



باسیشی لەوە کرد کە هۆکاری ئەو جموجۆڵەی هێزەکانی ئێران بۆ پێشمەرگەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و ڕێگەگرتن لە دەنگی ناڕازیی خەڵکی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە.



کاوە بەهرامی جەختی کردەوە: ”ئێران ده‌ترسێت خه‌ڵکی ڕاپەڕن، بۆیه‌ سنووره‌کانی به‌هێز پڕکردووەتەوە و له‌ هه‌مه‌دان و ئازربانجان و ورمێ دووباره‌ هێزی تازه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانە‌“.



پێشتریش هەندێک لە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردبووەوە کە ئێران هێزێکی زۆری بۆ ناوچە سنوورییەکانی هێناوە و دوور نییە پیلانی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر هەندێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی خۆی هەبێت.










باسنيوز
Top