وەزارەتی تەندروستی جۆرە دەرمانێك بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كات

 وەزارەتی تەندروستی جۆرە دەرمانێك بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كات
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كە پێكوتە (ده‌رزی)ی ATNی دژە گوزاز بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان دەبین كرا.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ”ماوەی چەند مانگێكە پێكوتەی ATNی دژە گوزاز (anti-tetanus) لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان نەمابوو، ئێستا ئەو جۆرە پێكوتەیە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و بەشی فریاكەوتنەكان لە هەرێمی كوردستان دابین كرا“.

ئاماژەی بەوەش دا: ”ئەو جۆرە پێكوتەیە بەكار دەهێنرێت بۆ بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆ، گوللە، برینی ئاسن و بزمار و برینی قووڵ“.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسى له‌وه‌ش كرد كە ئێستا سەرجەم نەخۆشخانەكان دەتوانن لە كۆگاكانی دەرمانی پارێزگاكان، پێكوتەی ATNی دژە گوزاز وەربگرن.










باسنیوز
Top