سەرۆکی هەرێم فەرمانی دانانی دوو جێگرەکەی دەردەکات

 سەرۆکی هەرێم فەرمانی دانانی دوو جێگرەکەی دەردەکات


هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناوی کاندیدانی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلا کردەوە و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی دانانیان لە پۆستەکان دەربکات.



میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند کە مستەفای سەید قادر لەنێو بزووتنەوەکەدا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کراوە.



لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کراوە.



زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند کە ناوی شێخ جەعفەریان ڕادەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە.



چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دانانی هەریەک لە شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر لە پۆستەکانیان دەربکات و دەسەڵاتەکانیشیان دیاری بکات.








باسنيوز
Top