سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دایه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دایه‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵمه‌تی دارێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌، چاڵنجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ چاندنی دارێك، ئه‌مڕۆ دووشەممە دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم وه‌ڵامی چاڵنجەكەی دایه‌وه‌ و دارێكی چاند.


سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاڵنجی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و چاندنی دارێك به‌و مه‌به‌سته‌، چاڵنجی هه‌ریه‌ك له‌ دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین هادی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك و دادوه‌ر جاسم جه‌زا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی كرد، تا به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن.

k24-
Top