بەرپرسێکی پارتی: خەڵکی مووسڵ لە داهاتوویان دڵنیا نین

بەرپرسێکی پارتی: خەڵکی مووسڵ لە داهاتوویان دڵنیا نین
به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ مووسڵ هۆشداری له‌ خراپبوونی دۆخی ئه‌منیی ئه‌و شاره‌ ده‌دات و ده‌ڵێت خه‌ڵک له‌ مووسڵه‌وه‌ دووباره‌وه‌ ده‌گەڕێنه‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان.

عه‌لی خه‌لیل بێتکاری، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "خه‌ڵکێکی زۆر له‌ پێکهاتەی مه‌سیحی و عه‌ره‌بی دانیشتووی پارێزگای نەینەواوە دووباره‌ ڕوو له‌ پارێزگای دهۆک ده‌که‌نه‌وه‌ و مووسڵ جێ ده‌هێڵن".

ئەو بەپرسەی پارتی ڕاشی گەیاند: "وا دیاره‌ ڕه‌وشی ئه‌منی له‌ مووسڵ خراپتر ده‌بێت و ره‌وشی خزمه‌تگوزاری خراپتر بووه‌ و خه‌ڵک متمانه‌یان به‌ حکوومه‌ت نه‌ماوه‌، چونکە ‌ مه‌ترسیی ئەمنی له‌سه‌ر مووسڵ هه‌یه"‌.

عه‌لی خه‌لیل بێتکاری گوتیشی: "خه‌ڵکی شاری مووسڵ دڵنیا نین له‌ داهاتووی خۆیان و مامه‌ڵه‌ی هێزه‌ ناشه‌رعییه‌کانی عێراق لە مووسڵ دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه"‌.










باسنيوز
Top