توركیا سێ ھاوسەرۆكی شارەوانییەكانی باكووری كوردستانی لە كار دوورخستەوە

توركیا سێ ھاوسەرۆكی شارەوانییەكانی باكووری كوردستانی لە كار دوورخستەوە
حكوومەتی توركیا بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە تیرۆر ھاوسەرۆكی شارەوانییەكانی دیاربەكر و وان و مێردینی لە كار دوور خستەوە".

"لە شوێنی ھەرسێ ھاوسەرۆكی ئەو شاروانیانە قەیوم دانرا".

عەدنان سەلجوق میزراقلی، ھاوسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر رایگەیاند "لابردنی سەرۆك شارەوانییەكان، كودەتایەكە بەسەر ھەدەپە و شارەوانییەكان و ئیرادەی خەڵك، چونكە گەل ئێمەی ھەڵبژاردووە و دەنگی پێداون، كەچی حكوومەتی توركیا و ئاكپارتی بە بیانووی جیاواز ئیرادەی گەل پێشێل دەكات".

پەیامنێری كوردستان24 روونیكردەوە: "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بە بیانووی ئەندامێتییان لە پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، ھەریەك لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، ھاوسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر، ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، ھاوسەۆركی شارەوانی وان لە كارەكانیان دوورخرانەوە، پارێزگاری ئەو سێ شارەش لە شوێنیان وەك قەیوم دەستبەكار بوون".

پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەكر راشیگەیاند: "بڕیارەكە ناڕەزایی زۆری لێكەوتووەتەوە و لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ھێڵەكانی ئینتەرنێت لە باكووری كوردستان خاوكراونەتەوە و چەندین ئەندام و لایەنگری ھەدەپەش دەستبەسەر كراون".










K24
Top