شاندێكی ئەنەكەسە سەردانی ئەمەریكا دەكات
كامیران حاجۆ، لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕاگەیاند: "بڕیارە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لەم هەفتەیەدا واتا 22ی مانگ دوای سەردانی مۆسكۆ، سەردانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكەین و، لەوێ لە وەزارەتی ئەمەریكا لەگەڵ هاریكاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆببینەوە."
حاجۆ گوتیشی: "ئامانجمان لە سەردانەكەدا بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باسكردنی ڕەوشی سووریا بە گشتی و دۆخی كورد بە تایبەتی دەبێت، هەروەها سەبارەت بەو پەیماننامەیەی لە نێوان توركیا و ئەمەریكا دروست بوو لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارامەوە، دەمانەوێت بزانین چییە و چۆنە رێككەوتنەكە، چونكە لە هەرێمی ئێمەدایە و بۆ ئەوەی بزانین چ پێویستە بكرێت بۆ ئەم پرسە، لەوێ قسەو گفتوگۆی لەسەر دەكەین".
لەم هەفتەیەدا، شاندەكەی ئەنەكەسە لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا ژمارەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا و لەبارەی ئەو سەردانەشیانەوە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە ڕوونی كردەوە: "كۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجام دا، هەڵوێستی رووسیا هەموو كات ئەرێنی بووە و پشتگیرییان لە پرسی كوردان كردووە، ئەمجارەش ئەوەیان بۆمان دووپات كردەوە و گوتیان كە هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕاوە، لە كۆبوونەوەكانیشماندا باسمان لە ڕەوشی سووریا بە گشتی و مافی كوردان بە تایبەت لە دەستووری سووریا و ناوچەی ئارام كرد، كە بڕیارە كۆمیتەی دەستوور دەست بە كارەكانی بكات".
kdp-
