له خولی تازه‌ی په‌رله‌ماندا پاسه‌وانی په‌رله‌مانتارەکان به گرێبه‌ست دامه‌زراون
د. سامی جه‌لال، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "پێشتر پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتاران به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زران، به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا شێوازه‌كه گۆڕاوه و پاسه‌وان به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ په‌رله‌مانتاران دامه‌زراون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك خولی په‌رله‌مان ته‌واو بێت، گرێبه‌ستی پاسه‌وانه‌كانیش ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه بارگرانی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه دامه‌زرێن، ده‌بنه سوپایه‌ك و ژماره‌یان گه‌لێك زۆر ده‌بێت."
د. سامی جه‌لال گوتی: "په‌رله‌مانتار تاوه‌كو له كاری په‌رله‌مانتاری به‌رده‌وام بێت پاسه‌وانی ده‌بێت، به‌ڵام كه كاری ته‌واو بوو و خولی په‌رله‌مانیش كۆتاییی پێ هات، پێویست به پاسه‌وان ناكات و گرێبه‌ستی پاسه‌وانه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وە."
د. سامی جه‌لال گوتیشی: "گۆڕانكاری له شێوازی دابینكردنی پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتاران یاساییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاسا نییە."
ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه کە پێشتر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانی به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ داده‌مه‌زرا و له كاتی ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مان و خانه‌نشینبوونیشدا ته‌نها پاسەوانێکی له‌گه‌ڵ ده‌مایه‌وه.
kdp-
