رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە و كرێی خوێندنی كوڕ و كچانی شەهیدان درا
فوئاد عوسمان، گوتی: "دەرماڵەی خوێندنی كچ و كوڕانی شەهیدان بەردەوام بوو، بەڵام بە هۆی ئەو قەیرانەی كە تووشی هەرێمی كوردستان ببوو، وەستابوو، وەكو وەزارەت ئێمەش قەرزداری زۆرێك لەو زانكۆیانە بووین كە كوڕ و كچی شەهیدان تێیاندا دەخوێنن، لەبەر ئەوە حكوومەتی هەرێم نووسراوێكی ئاڕاستەی زانكۆیەكان كرد، كە ئەوان پەیوەندییان بە كچ و كوڕی شەهیدانەوە نەبێت، بەڵكوو حكوومەت خۆی تێچووەكانیان دابین دەكات، بۆیە ئێمە بە بەردەوامی كارمان كردووە بۆ دابینكردنی ئەم قەرزە بۆ زانكۆیەكان".
عوسمان گوتیشی: "لە چەند رۆژی رابردوودا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە و كرێی خوێندنی كچان و كوڕانی شەهیدان بۆ ساڵی 2017- 2018 درا و ئێمەش لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی دەرماڵە و كرێی خوێندنی ساڵی 2018- 2019ـیش دەستەبەر بكەین و بكەوینەوە سەر سكەی خۆمان".
kdp-
