جموجۆڵی داعش رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت

جموجۆڵی داعش رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە ناوچەی زەنگاباد لە سنووری شاره‌دێی قەرەتەپە بەھۆی نەبوونی ھێزە ئەمنیيەکانی عێراق مەترسی جموجۆلی چەکدارانی داعشی لەسەرە و لەچەند رۆژی رابردووشدا داعش ھیرشی کردووە لە ریزی ھیزە ئەمنیەکانی کوردستان و عیراقدا شەھید و برینداری لیکەوتۆتەوە.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی شاره‌دێی قەرەتەپە دەڵێت: "رەوشی ئەمنی ناوچەکە زۆر خراپە و لە ژیر کۆنترۆڵی سوپای عیراقدا نەماوە و ھاووڵاتیانی ناوچەکە خۆیان پارێزگاری لە خۆیان دەکەن".

چەند ناوچەی زه‌نگاباد بووه‌تە جێگای ھێرشە چەکداريیەکانی داعش و بەو ھۆیەوە لە رێزی ھێزە ئەمنيیەکانی کوردستان و عیراقیش شەھید و بریندار ھەیە.

زەرەرمەندی یەکەمی ئەو بارودۆخەی لەم ناوچەیە ھاتووەتە ئاراوە، گوندە کوردنشینەکانن، کە بەردەوام بەرەو چۆڵبوون دەچن و زەویيە کشتوکاڵیيەکانی کوردستانیانيش دەستیيان بەسەردا دەگیریت و ناوچه‌کانیشیان رووبەڕوی تەعریب ده‌بێته‌وه‌.

k24-
Top