خورماتوو... حەشدی شەعبی مەزارێك لە گەڕەكی كوردان دروست دەكەن
هەڵمەت بەكر هاووڵاتیەكی دانیشتووی گەڕەكی رزگاریی كوردنشینی شاری خورماتووە، وەك شایەتحاڵێك ڕايگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێكی زۆری میلیشیاكانی حەشدی توركمانی سەر بە حەشدی شەعبی هاتنە سنووری گەڕەكی رزگاری لە خورماتوو و دوكانەكانیان بە دوكاندارانی بازاڕی گەڕەكەكە داخست و پاشان دوو بازگەی كاتییان دانا، ئینجا هاتوچۆی هاووڵاتیینیان سنووردار كرد".
ئەو هاووڵاتیە دەڵێ مەبەست لەو كردەوەیەی حەشدی شەعبی، چوونە سەر مەزاری ئیمام عەلییە، كە تازە لەسەر چیای هەنجیرە دروستیان كردووە و ئەو رێگایەی كە بۆ شوێنی مەزارگەكە دەڕوات، بەسەر جووتسایتی سەرەكیی گەڕەكی رزگاریدا دەڕوانێ.
هەڵمەت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەوان زۆریان پێناخۆشە كە لە سنووری ناوچە كوردنشینەكان شیعەكانی خورماتوو بە سەرپەرشتی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئەو مەزارگە نوێیەیان دروست كردووە و دڵنیاشن كە پاشان سنووری گەڕەكەكەی ئەوان كە نزیكە لەو چیایەوە، دەكەنە شیعەنشین.
باسنيوز
