مانگی 9 بوودجه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت

مانگی 9 بوودجه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌گرنگ ده‌زانێت و پێی وایه‌ ده‌بێت هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ بكه‌ن.

به‌یار دۆسكی، پەرلەمنتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشدان و ئاستی هه‌ماهه‌نگی زیاتره‌، بڕیاره‌ مانگی 9 و 10 بوودجه‌ی 2020ی عێراق بنێردرێت بۆ په‌رله‌مان تا په‌سه‌ندبكرێت".

گوتیشی: "گرنگه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداری بكات له‌ دانانی بودجه‌ی گشتی عێراق و گرنگه‌ ده‌ست و برد بكرێت له‌نادرنی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا تابه‌شداری بكات، له‌ دانانی پلان و په‌سه‌ندكرنی بوودجه‌ و دانانی به‌رنامه‌".










باسنيوز
Top