نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ

نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، كه‌ نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ.

ئه‌مشه‌و (سێشه‌ممه‌ 13/8/2019)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسێکی نەناسراو، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "دوای ڕووداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتووه‌تەوە".










باسنيوز
Top