دوای جەژن شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسەکانی نەوت و گاز و ماددەی 140 لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی بەغدا کۆدەبێتەوە.
فارس عیسا دەشڵێت، دوای ئەو کۆبوونەوە بۆ تەواوکردنی دانوستاندنەکان شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکات و پرسەکان یەکلادەکەنەوە.
مانگی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان دەستیپێکرد. شاندێکی بەغداش سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە دوایین کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا کە 25-7-2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو، شاندی باڵای هاوبهشی حكومهتی ناوەندی و حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریاندا چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و دارایی پێکبهێنن.
rudaw-
