بۆ یه‌كه‌م جار دوو گه‌نجی كورد له مۆسكۆ به‌شداری له كۆڕبه‌ندی گه‌نجانی جیهاندا ده‌كه‌ن
له مۆسكۆ ، هه‌ریه‌ك له په‌یوه‌ند سوبحی، فاوه‌نده‌ری رێكخراوی "WAH" و محه‌مه‌د عه‌باس فاوه‌نده‌ری رێكخراوی " Alliance for Humanity - AH"، بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك نوێنه‌ری گه‌نجانی كوردستان له شاری ئۆریبۆرگی وڵاتی رووسیا به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی جیهانیدا ده‌كه‌ن، كه كۆڕبه‌نده‌كه 4 ساڵ جارێك ساز ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت.
ئه‌مساڵ 500 كه‌س له 100 وڵاتی جیاواز بۆ ئه‌و كۆڕبه‌نده بانگهێشت كراون و ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكردووه و بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا چه‌ندین پانێڵ، میتینگ، دیبه‌یت و چالاكی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كوردستان به پێشكه‌شكردنی دوو پڕۆژه به‌شدارییان كردووه، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ دابینكردنی كۆرسی جیاوازه بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له سێکتەره‌كانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، ھۆشیاری ژینگەیی، ھۆشیاری تەندروستی، دابین کردنی ھەلیکار و کۆرس بەفریی.
پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شیان بۆ شاری كه‌ركووك پێشكه‌شكردووه، كه تایبه‌ته به بواری ژینگه و سه‌وزكردنی خاك.
ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا وتاری تایبه‌تیان له‌باره‌ی ئاست و رۆڵی گه‌نج له كوردستان و عێراق ده‌بێت.
k24-
