ته‌ندروستیی كۆیه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌باره‌ت بەوەی هەندێک پەیج هەواڵێکیان بڵاو کردووه‌تەوە، كه لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید چەند نەخۆشێکی لێیە و پزیشکی ئێشکگری لێ نییە و نەخۆش ببینێت".
ته‌ندروستیی كۆیه له ڕوونكردنهوهكهدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "دوای پەیوەندیکردنمان بە عه‌بدوڵا مه‌حموود، جێگری بەرێوبەری نەحۆشخانە، ڕای گەیاند كه لە بەشی فریاکەوتن پزیشکی ئێشکگری لێیە و نەخۆش بەڕێ دەکات، لە بەیانییەوە نزیکەی 200 نەحۆشی بینیوە، ئەو هەواڵەی لە پەیجەکان بڵاو کراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییه‌وه".
باسنيوز
