له كه‌لار هاووڵاتییەک بڕه پاره‌یه‌كى زۆر دەدۆزێتەوە و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاووڵاتییەک لە شاره‌دێی (ڕزگاری)ى سەر بە کەلار، بڕی پێنج هەزار و 600 دۆلارى ئه‌مریكى و 274 هه‌زار دینارى عیراقی دۆزییەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی، ڕادەستی پۆلیسی ڕزگاری کرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئەو بڕە پارەیە لە بەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیرا و ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
باسنيوز
