هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی ماددەی١٤٠ کۆدەبنەوە
مەلا ناسر ئەحمەد رايگەیاند: "دوای پشووەکانی جەژنی قوربان شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن بۆ جێبەجێکردنی مادەی
١٤".
گوتیشی: "حکوومەتی عێراق ناتوانێت بە بێ پێشمەرگە کۆنترۆڵی ناوچە کوردستانییەکان بکات رۆژ بەرۆژ دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە زیاتر تێکدەچێت".
ئاشکراشی کرد کە بەغدا دەسپێشخەری کردووە بۆ رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی مادەی١٤٠" ئەمەش ھەنگاوێکی باشە بۆ رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا".
رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکووتی ھەرێمی کوردستان گوتی لەگەڵ سوپای عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە و پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچە کوردستانییەکان ھەیە.
باسنيوز
