گەرمیان.. لە ڕووداوێکدا جووتیارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

گەرمیان.. لە ڕووداوێکدا جووتیارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەکاتی کێڵانی زەویدا تراکتۆر کەوتووە بەسەر گەنجێکی جووتیاردا و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.

عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕايگەیاند: " ئەمڕۆ سێشەمە و سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار، گەنجێک بەناوی (ش، ه، ح) لەدایکبووی ساڵی 2002 بەمەبەستی کێڵانی زەوی ڕووی لە گوندەکەی خۆیان کردووە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەر بە شارەدێی قەرەتەپە کە گوندێکی کوردنشینە و لەکاتی کێڵانی زەویدا تراکتۆر بەسەریدا کەوتووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

ڕاشیگەیاند: "بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچکەی کەلارکراوە".










باسنيوز
Top