پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی کوردستان

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ هەروەها پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەجۆرێک کە لە شاری کەرکووک بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە ٥١ پلەی سیلیزییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بۆ سبەی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان بمێننەوە.










باسنيوز
Top