لە کەلار دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆرسکیلدا گیرا

لە کەلار دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆرسکیلدا گیرا
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک ماتۆرسکیلی بێ سەرەتای لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە ڕاگەیاند.

ڕائید کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕايگەیاند: "ئەمشەو ۱۲/۸/۲۰۱۹ لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانەوە لەناو شاری کەلاردا دەستگیراوە بەسەر 12 ماتۆرسکیلدا".

گوتیشی "ماتۆرسکیلەکان بێ سەرەتا و بێ مۆڵەت بوون، ببوونە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان".










باسنيوز
Top