ڕێكخراوێك: ئه‌مساڵیش له جه‌ژندا منداڵان یارییه ئاگرینه‌كانیان به‌كار هێنا
له‌مباره‌یه‌وه شیرین مه‌حموود، به‌رپرسی ئۆفیسی گه‌رمیانی لانه‌ی منداڵانی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "سه‌رباری پلان و بڕیاری پۆلیس بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ئاگرینه‌كان و ته‌قه‌مه‌نی، كه‌چى ئه‌مساڵیش له جه‌ژناندا منداڵان یارییه ئاگرینه‌كان و ته‌قه‌مه‌نی به‌كار ده‌هێنن".
گوتیشی: "بازرگانان و فرۆشیاران به‌رپرسیارن له‌هێنانی ئه‌و یارییانه و خێزانه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌من له په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕێگه‌خۆشكه‌رن كه منداڵه‌كانیان ئه‌و یارییانه بكڕن."
به‌رپرسی ئۆفیسی گه‌رمیانی لانه‌ی منداڵانی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی پیشان دا كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان، به‌ده‌نگی یارییه ئاگرینه‌كان خه‌ڵكی خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێش جه‌ژن پۆلیسی گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ئاگرینه‌كانی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن، له شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار، دوو منداڵ به‌هۆی ته‌قینی یارییه ئاگرینه‌وه‌كانه‌وه بریندار بوون، ئێستا له سلێمانین و له‌ژێر چاودێریی پزیشكی دان.
باسنيوز
